ئاڤای خەڵك؛ ئاڤا زانیاری نوێ لەبارەی داشکاندنی پارەی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان دەخاتەڕوو
- کوردستان
- 10 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی داشکاندنی پارەی پارالێڵ بۆ قوتابیانی بەکالۆریۆس و دیبلۆم و ماستەر و دکتۆرا ڕایگەیاند، داشکاندنەکە وەک ساڵانی ڕابردوو بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا باس لەوە دەکەن، بەگوێرەی نووسراوێک کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی زانکۆکانی کردووە، پارەی سەرپەرشتیار و لیژنەی گفتوگۆ و لیژنەی زمانەوانی لە ئەستۆی وەزارەت دەبێت، بەڵام زانکۆکان ئەو پارەیەمان لێوەردەگرن، داوا دەکەین کار بەو نووسراوە بکرێت، هەروەها ئێستا زانکۆکان داوای قیستی ساڵی دووەمی خوێندن دەکەن و گوشارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 45% داشکاندن بۆ سەرجەم ئەو قوتابیانە کراوە کە بە پارالێڵ دەخوێنن، هەموو ساڵێک ئەم داشکاندنە نوێ دەکرێتەوە، بەڵام ئەو قوتابیانە داوای داشکاندنی زیاتر دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای وت: گشتاندنێکمان بۆ زانکۆکان کردووە، بەڵام نەمانوتووە قوتابیەکان پارە نەدەن، بەڵکو دەبێت پارە بە کاش بدەن و زانکۆکە پسوولەیەکی ( 27 ئەلف)ـیان پێ دەدەن، دواتر هەر بە پسوولە لە هەمان شوێن پارەکەیان لەسەر داهاتی زانکۆ بۆ خەرج دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەر قوتابییەکی ماستەر 925 هەزار دینار، بۆ قوتابی دکتۆراش ملیۆنێک و 150 هەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام دواتر لەسەر داهاتی زانکۆ بۆیان خەرج دەکرێتەوە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، قوتابی هەیە زیاتر لە دوو ساڵە گفتوگۆی کردووە هێشتا پارەکەی بۆ خەرج نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






