
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکەی سەر قەتەر لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پڕۆژەیەکی گشتگیر بۆ پەرەپێدان و بوونیادنانی تواناکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق پێشکەش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ـی ئەیلوولی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی خولیی ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر زاری سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی گشتیی ئەمنیی وڵات کرا و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەبارەی ئەو بابەتانەوە دران کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو.
بابەتە ستراتیژییەكان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، خاڵێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، پێشکەشکردنی پڕۆژەیەکی گشتگیر بوو بۆ پەرەپێدان و بوونیادنانی تواناکانی سیستمی بەرگری ئاسمانی عێراق، کە وردەکاری و پێداویستییە جیاوازەکانی تێدابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ سێشەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بارەگای شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرەڕای ڕزگاربوونی سەرکردەکانی حەماس، بەڵام کوڕی خەلیل حەییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و چەند کەسێکی دیکە کوژران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






