
شازادە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بڵابوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی شازادە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە، گوایە هەڕەشەی "وەڵامدانەوەی سەربازی" بۆ سەر ئیسرائیل دەکات، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش دوای هێرشەکەی سەر سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
ببینە و ببیستە: گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو بینەری هەبووە، جگە لە دەیان هەزار کارلێک لەسەری. لەسەری نووسراوە "شانشینی عەرەبستانی سعودیە هەڕەشە لە داگیرکەر دەکات."
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی CNNـی عەرەبی بەدواداچوونێکی بۆ گرتە ڤیدیۆکە کردووە، دەرکەوتووە کە هەندێک توخم لە ڤیدیۆکەدا ساختەن، وەک توخمی دەنگ کە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دروست کراوە.
پێدراوە ڕاستییەکان: ڤیدیۆ ساختەکە کە 38 چرکەیە، لە ڤیدیۆیەکی 4 خولەکی وەرگیراوە لە وتارێکی شازادە محەممەد بن سەلمان لە کاتی لووتکەی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و کۆمەڵەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2023.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی ئەو پشکنینەی کەناڵەکە بۆ ڤیدیۆکە کردوویەتی لە ڕێگەی ئامرازە تەکنیکییەکانەوە، نیشانی داوە کە گرتە بڵاوکراوەکە بە زیرەکی دەستکرد بەرهەم هێنراوە، بەپێی هەڵسەنگاندنی ئامرازی "Deep Fake O Meter" بە ڕێژەی 99.9% ساختەیە.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان شازادە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر هات کە تێیدا سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیلی کرد و بە "کردەوەیەکی تاوانکاری" ناوی برد.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






