
دیمەنێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری داوە بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15%ی ئەو قەرز و پێشینانەی پێشتر دراونەتە هاووڵاتییان، بەوهۆیەوە سەرووی هەزاران کەس سوودمەند دەبن. ئەو سوودەی هاتووەتە سەر قەرزەکانیش لێخۆشبوونی بۆ دەردەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ساڵانەی ڕابردوو، هەزاران هاووڵاتی لە قەرز و پێشینەی (خانووبەرە، کشتوکاڵی، پیشەسازی، گەشتیاری و نیشتەجێکردن) سوودمەند بوون، بەشێوەی قەرز دەدرایەوە بانکە پسپۆڕییەکان، بەشێکی هاووڵاتییان پارەکەیان گەڕاندووەتەوە بەشێکیان ماون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 10ـی 9ـی 2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە سێ تەوەری گرنگ و پەیوەست بە ژیانی خەڵک تاوتوێ کران. تەوەرەکان بریتیبوون لە: یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە، پێشنیارێک سەبارەت بە قەرز و پێشینەکانی هاونیشتمانییان، هەروەها ڕێکخستنەوەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی تایبەت بە باج، گفتوگۆی لەسەر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا ئاسانکاریی پێویست بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر سوودمەند بوون لە پێشینە وقەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی بکات، ئەویش بە لێخۆشبوون بە ڕێژەی 15٪ی بڕی ئەو پێشینە و قەرزانە، سەرەڕای لێخۆشبوون لە تەواوی سوودی بانکیی و پێبژاردنی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکان، ئەم ئاسانکارییەش تاوەکو 2025-12-31 بەرکار دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیاری لێخۆشبوونەکە لە تەواوی سوودی دواکەوتن دەکرێت، جگە لە سوودی دواکەوتنی قەرزی کشتوکاڵی، کە پێشووتر ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی لەو قەرزە داوە.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو قەرزانە لەڕێگەی 28 بانکەوە بە هاووڵاتیان دراون، بڕی گووژمەی خەرجکراو و گووژمەی گەڕاوە بەمشێوەیە..
لەڕێگەی 16 بانک بڕی سێ تریلیۆن و 214 ملیار و 513 ملیۆن و 485 هەزار و 300 دینار قەرزی خانووبەرە بە هاووڵاتیان دراوە، یەک تریلیۆن و 625 ملیار و 731 ملیۆن 100 هەزار و 151 دینار گەڕێنراوەتەوە، یەک تریلیۆن و 588 ملیار و 782 ملیۆن و 358 هەزار و 149 دینار، لای هاووڵاتییان ماوە.
لەڕێگەی 6 بانک بڕی 209 ملیار و 858 ملیۆن و 853 هەزار و 800 دینار پێشینەی کشتوکاڵی بە هاووڵاتیان دراوە، 153 ملیار و 283 ملیۆن 724 هەزار و 110 دینار گەڕێنراوەتەوە، 56 ملیار و 575 ملیۆن و 129هەزار و 490 دینار، لای هاووڵاتیان ماوە.
لەڕێگەی 3 بانک بڕی 43 ملیار و 633 ملیۆن و 76 هەزار دینار پێشینەی پیشەسازی بە هاووڵاتیان دراوە، 26 ملیار و 947 ملیۆن 459 هەزار و 750 دینار گەڕێنراوەتەوە، 16 ملیار و 685 ملیۆن و 616 هەزار و 250 دینار، لای هاووڵاتیان ماوە.
لەڕێگەی 3 بانک بڕی 578 ملیار و 121 ملیۆن و 852 هەزار و 750 دینار پێشینەی نیشتەجێکردن بە هاووڵاتیان دراوە، 286 ملیار و 339 ملیۆن 49 هەزار و 150 دینار گەڕێنراوەتەوە، 291 ملیار و 782 ملیۆن و 803 هەزار و 600 دینار، لای هاووڵاتیان ماوە.
لەڕێگەی یەک بانک بڕی دوو ملیار و 230 ملیۆن دینار پێشینەی گەشتوگوزاری بە هاووڵاتییان دراوە، 298 ملیۆن 60 هەزار و دینار گەڕێنراوەتەوە، یەک ملیار و 931 ملیۆن و 940 هەزار دینار، لای هاووڵاتیان ماوە.
کۆی گشتیی ئەو قەرز و پێشینانە؛ 30 تریلیۆن دیناری سوودی دواکەوتنی دانەوەی قەرزەکەی هاتووەتەسەر، کە ئەنجوومەنی وەزیران لێخۆشبوونی دەرکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






