کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی سووریا: ڕەققە و حەسەکە دەخرێنەوە نێو پڕۆسەی هەڵبژاردن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 ئەیلوول

دیمەنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە سووریا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیاریدا پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە بگەڕێنێتەوە نێو پڕۆسەی هەڵبژاردن، ئەم بڕیارە نوێیە بە پێکهێنانی لیژنەی لاوەکی لە هەندێک ناوچەی ئەو دوو پارێزگایە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وتەبێژی فەرمیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سووریا ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆن بڕیاری داوە بە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە پارێزگاکانی ڕەققە و حەسەکە و سوەیدا بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە.
لە بەرامبەردا: بەرێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سووریا بە تووندی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاندبوو، ئەو پرۆسەیە "نادیموکراسییە و بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لە ئیرادەی گەلی سووریا ناکات".
نووسراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا بڕیاری ژمارە 30ی ساڵی 2025ی دەرکرد، کە تێیدا لیژنەی لاوەکی لە هەردوو شاری ڕەققە و گرێ سپی سەر بە پارێزگای ڕەققە و سەرێ کانی سەر بە پارێزگای حەسەکە پێکهێنرا.
باکگراوند: ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی سووریا دەستیانپێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل لەنێوان 15 و 20ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە سووریا بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





