
ئافرەتێکی بەتەمەن لە چاوەڕوانیدایە بۆ ئەوەی بەرەو سعودییە بەڕێبکەوێت بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی ناونووسین بۆ حەج بەردەوامی هەیە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 70 هەزار کەس ناوی خۆیان لەڕێگەی دیجیتاڵی تۆمارکردووە، بەشێکی دیکەی داواکارییەکان نەگەیشتوون دەبێت داواکاران پێداچوونەوەی پێدا بکەن، بڕیارە پشکی هەرێمی کوردستان لە حەج زیاد بکرێت.
وێنە گەورەکە: نۆ ڕۆژ وەک دوایین وادە بۆ تۆمارکردنی هاووڵاتییان، ئەوانەی دەیانەوێت حەج بکەن، حەجخوازان لەڕێگەی دیجیتاڵی بەکەمترین ماندووبوون دەتوانن ناو و زانیارییەکانی خۆیان تۆماربکەن، بەبێ هیچ تێچوویەک و بەکەمترین ماندووبوون.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتهبێژی حهج و عومرهی كوردستان بە ئاڤای ڕاگهیاند، "تاوەکو ئەمڕۆ 68 هەزار و 400 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بڕیارە لە سعودییە پشکی عێراق بەهۆی سەرژمێری نوێوە زیاد بکرێت، ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت پشکی هەرێمی کوردستانیش زیاد دەبێت و ساڵی داهاتوو نزیکەی حەوت هەزار کەسی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج بەجێدەگەیێنن."
ئەمەش بزانە: ڕۆژانهش داواكارییهكان زیاد دهبێت تاوهكوو كۆتا رۆژی ناونووسین، دوای چەند ڕۆژێک لە پشکنین بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەردەچێت، هاوکات پێویستە هاووڵاتیان پشکنین بۆ ناوەکانیان بکەن لەڕێگەی مۆبایل یان هەژماری دیجیتاڵی بچنە ناو سیستەمەکە، چونکە تاوەکوو ئێستا حەوت هەزار و 789 داواکاری پڕکراوەتەوە و لەخانەی پاشەکەوتکردن ماون دەبێت پێشکەش بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو پێنج هەزار و 135 کەسە، بەڵام دوای زیادبوونی پشکەکە بۆ نزیکەی حەوت هەزار کەس بەرز دەبێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






