ئاڤا نووسراوی فەرمی حکومەتی عێراق لەبارەی داهاتی ناوخۆی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بڵاو دەکاتەوە
- بزنس
- 11 ئەیلوول

دەقی نووسراوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر داهاتی ناوخۆیی و شێوازی دابەشکردنی، گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ. دوای شکستخواردنی هەوڵەکانی دانوستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەفەرمی نووسراوی ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت کردووە بۆ وەرگرتنی بۆچوونی یاسایی و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکە. شارەزایانی یاساییش مەترسی ئەوەیان هەیە پرسەکە لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلا ببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت داهاتی ناوخۆ، نووسراوی فەرمی بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت بکات، ئەمڕۆ نووسراوەکە گەیشتە ئەنجوومەنەکە و ئاڤا دەقی نووسراوەکەی دەستکەوتووە کە لە سێ لاپەڕە پێکهاتووە و پێنج پرسیار لەخۆ دەگرێت.
کێشەکە چییە: ناکۆکی سەرەکی لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانە. لە سەرەتادا حکومەتی عێراق داوای کردووە کە هەرێم 100%ـی داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، لە بەرامبەردا بەغدا 50%ـی داهاتی گومرگی بۆ هەرێم بنێرێتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم پێشنیازەی رەتکردووەتەوە و وتوویانە تەنیا 50%ـی داهاتی گومرگ رادەست دەکەن و ئەوی تر بۆ خۆیان دەمێنێتەوە.
لە هەوڵێکی دواتردا و بەمەبەستی دڵنیابوون لە ناردنی مووچە و خێراکردنی پرۆسەکە، شاندێکی کوردستان نەرمی نواندووە و ڕازی بوون کە 50%ـی داهاتی فیدراڵی و گومرگ و باج بدەنە حکومەتی عێراق، تەنیا داوایان کردووە کە 100%ـی ڕسووماتی ناوخۆ بۆ کوردستان بێت، ڕسووماتی ناوخۆش شتێکی ئەوتۆ نییە کێشەی لەسەر بێت و مانگانە بڕێکی کەمە، بەڵام ئەم پێشنیازەش لەلایەن بەغداوە ڕەتکراوەتەوە.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: شیکردنەوەی ئاڤا بۆ نووسراوەکە لەلایەک و ڕای شارەزایان و پسپۆرانی یاسایی لەلایەکی دیکەوە، دەریدەخەن کە سپاردنی ئەم پرسە بە ئەنجوومەنی دەوڵەت هەڵەیە و دوو مەترسی گەورەی لەسەرە:
کات: فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق، بە ئاڤای وت، کات لە بەرژەوەندیی حکومەتی کوردستان نییە. هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی خراپی لەگەل دادگاکان، بەتایبەت دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی دەوڵەت هەیە، ئەگەر ئەنجوومەنی دەوڵەت بیەوێت کێشەکە درێژ بکاتەوە، ئەوا ناردنی مووچە زیاتر دوادەکەوێت. بۆیە ئێستا ترس هەیە کاریگەری سیاسی لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی دەوڵەت هەبێت، سەرچاوەیەکی باڵای کوردیش لە بەغدا رایگەیاندووە، ئەگەر بیانەوێت، دەتوانن لە ماوەی هەفتەیەکدا کێشەکە یەکلایی بکەنەوە، بەڵام ئەگەر نا، کاتێکی زۆری پێدەچێت.
بڕیار لە دژی کوردستان: فازڵ نەبی هۆشداری دەدات کە مەترسی هەیە ئەنجوومەنی دەوڵەت لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق بڕیار بدات. ئەو یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عێراقی بە "مەتاتی" وەسف کردووە کە "مەجالی تەفسیری تێدایە"، و ئەگەر ئەوان تەفسیر بۆ یاساکە بکەن، لەوانەیە کێشەکە لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق یەکلایی بکەنەوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر ئەو ئەنجوومەنی دەوڵەتە (کە پێشتر ناوی ئەنجوومەنی شوورا بوو) یاسای نەوت و گازی عێراقی تێکداوە و نەیانهێشتووە تا ئێستا یاساکە دەربچێت، بۆیە ترس هەیە جارێکی دیکە کاریگەری سیاسی لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی دەوڵەت هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێک بۆ ئاڤا، پشتگیری ئەم بۆچوونە دەکات و دەڵێت نووسراوەکەی حکومەتی عێراق "لە بەرژەوەندیی خۆیان نووسیویانە، بە دڵی خۆیان بەڵگە و پاساوی یاساییان بۆ هێناوەتەوە."
چارەسەرەکان: فازڵ نەبی پێشنیاز دەکات کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەزووترین کات داوا لە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بکات نووسراوەکە بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت رابگرێت. ئەو دەڵێت: "ئەگەر بەو جۆرەی عێراق دەیەوێت ئەنجوومەنی دەوڵەت بڕیاری لێ بدات، ئەوا بۆ هەتا هەتایە دەبێتە ماڵ لەسەر حکومەتی کوردستان."
جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم بەپێی یاساکان مافی خۆیەتی پابەند نەبێت بە بڕیارێک کە زوڵمی لێ دەکرێت. بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداری دەدات کە ئەگەر کوردستان پابەند نەبێت، بەغدا مووچە نانێرێت و بڕیاری ئەنجوومەنی دەوڵەتیش دەکاتە بیانوو.
بۆیە، فازڵ نەبی پێی وایە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا بکات دەرفەتێکی تر بە شاندەکانی دانوستانکاری هەردوولا بدرێت بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن. ئەمەش پێویستی بە نەرمی نواندنی زیاتری هەردوولا هەیە بۆ ئەوەی خۆیان کێشەکە یەکلایی بکەنەوە نەوەک ئەنجوومەنی دەوڵەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت قەرزەكانی سەرشانی بە هەرێمی كوردستان بداتەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین شەش مووچەی ئیکرامیە وەردەگرن
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیکسۆن مۆبیل و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن
- بزنس
- 8 تشرینی یەکەم
ئیکسۆن مۆبیل بۆ کەرتی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە