
وێنەی مەلا کوژراوەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی 12ـی ئەیلولی 2025، دیوانی وەقفی سوننە ڕایگەیاند، عەبدولسەتار قەرەغولی، ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی کەریم ئەلناسر لە ناوچەی دۆرە لە باشووری بەغدا "تیرۆر کرا"، ئەوەش لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان مەلاکە و گرووپی سەلەفییەکانی "مەدخەلی" لەسەر وتاری هەینی.
چیرۆکی سەرەکی: مەلایەک بە ناوی عەبدولسەتار قەرەغولی و ئەندامانی ڕەوتی مەدخەلییەت لەسەر وتاری هەینی دەبێتە ناکۆکییان، مەدخەلییەکان دەیانەوێت مەلایەک سەر بە خۆیان لە شوێنی قەرەغولی دابنێن و زیاتر لە 30 ئەندامانی خۆیان لە دەرەوەی ناوچەکە هێناوە و ویستویانە مەلای خۆیان بسەپێنن، لە ئەنجامی ئەو ناکۆکییە قەرەغولی گیانی لەدەستدا و دیوانی وەقفی سوننیش ڕووداوەکە بە "تیرۆرکردن" ناو دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دیوانی وەقفی سوننی ڕایگەیاند: ئەو تاوانە قێزەونە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کەمتەرخەمی لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئیمامەکان و وتارخوێنانی مزگەوتەکاندا ناکەین.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی شایەتحاڵان، ناکۆکی لە نێوان ئیمامەکە و گرووپەکەدا لەسەر وتاری هەینی دروستبووە، ئەندامانی مەدخەلییەکان مەلاکەیان لە ژوورێکدا کردووە و دەرگەیان لەسەری داخستووە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیی دڵی هەبووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە، دواتر تۆمەتباران دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.
زانیاریی زیاتر: لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ڕاوێژکارییەتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەهۆکاری ئەوەی بیروباوەڕ و چالاکییەکانیان هەڕەشەن بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتیمانی بڕیاریدا چالاکییەکانی ڕەوتی "مەدخەلی" قەدەغە بکات و وەک ڕەوتێکی زۆر مەترسیدار بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتیمانی لە قەڵەم دا، بەڵام دواتر بەگوێرەی نووسراوێكی نهێنیی دەزگاکە کە دزەی پێكرابوو، لە ناوەڕۆكی نووسراوەكە ئاماژە بەوە كراوە، ڕەوتی سەلەفیی مەدخەلی، لە چوارچێوەی جووڵانەوە و گروپە تووندڕەوەكان دەربهێندرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی مەدخەلییەکان وەک ڕەوتێکی سەر بە سەلەفییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا پێناسە دەکرێن، مەدخەلییەکان خۆیان بە شوێنكەوتەی راستەقینەی ئیسلام دەزانن و هەموو بیروباوەڕەکانی دیکە دەخەنە دەرەوەی بازنەی موسڵمانی ڕاستەقینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






