نەتانیاهۆ: هیچ هیوایەک بۆ ڕازیکردنی میسر لەبارەی گواستنەوەی خەڵکی غەززە نییە
- هەواڵ
- 12 ئەیلوول

دیمەنی ئاوارەبوونی خەڵکی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لە دوایین کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسرائیل، پلانی چۆڵکردنی فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە لە ڕێگەی وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەوە لە مانگی داهاتووەوە تاوتوێ کراوە و نەتنیاهۆ دووپاتی کردووەتە، هیچ هیوایەک نییە بۆ ڕازیکردنی میسر بە گواستنەوەی فەڵەستینییەکان بۆ ئەو وڵاتە یان لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل پلانی گواستنەوەی خەڵکی غەززەی بۆ دەرەوە پێشکەش بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە، کە بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو وردەکارییەکانی بخاتە بەردەم مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی گەیشتنی بۆ ئیسرائیل.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، گیلا گاملەئیل، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە میانی دانیشتنەکەدا داوای پێویستیی ڕازیکردنی میسری کرد بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئاوارەکان بدات بە خاکەکەیدا تێپەڕن، بەڵام نەتانیاهۆ بە ڕەشبینییەوە وەڵامی ئەم پێشنیازەی دایەوە و وتی: "هیچ هیوایەک نییە بۆ ئەوەی میسرییەکان بەوە ڕازیبن.
ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەورەی ئەو ئاستەنگانەیە کە ڕووبەڕووی پلانی ئیسرائیل دەبێتەوە، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەڵوێستی پتەوی میسردا کە هەر پڕۆژەیەک بۆ ئاوارەبوون یان نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان لە دەرەوەی کەرتی غەززە ڕەتدەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






