بەهۆی بوونی حاڵەتێكی گوماناوی 30 پاسی عومرەكاران لە دەروازەی عەرعەر وەستێنراون
- هەواڵ
- 13 ئەیلوول

ڕاگرتنی ژمارەیەک پاسی حەجخوازان بەمەبەستی پشکنین
ئاڤا نیوز
بەهۆی گومانی بردنی ماددەی قەدەغەكراو بۆ سعودییە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە دەروازەی سنووری عەرعەر دروستبووە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش تایبەت بە ئاڤا دەڵێت، بەهۆی ئەو پێشهاتە پتر لە 30 پاسی گواستنەوەی عومرەكاران لە نۆرەی پشكنینی دەروازەكە گیریان خواردووە.
وێنە گەورەكە: پێشتر دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق هۆشداری بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكاران دا یاخود ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەچن، كە بە هیچ جۆرێك كەرەستە و ماددەی قەدەغەكراو نەبەنە نێو خاكی سعوودیە، بەو پێیەی سعوودیە مافی خۆیەتی ڕێكاری توند بەرامبەر هەرجۆرە سەرپێچییەك بگرێتە بەر، بەڵام كەسانێكی تاوانكار شەوی ڕابردوو هەوڵیان داوە لەڕێگەی وشكانی، دەرفەت لە قەرەباڵغی دەروازەی سنووری عەر عەر وەربگرن و بەهۆی گومانكردن لە بوونی حاڵەتێكی لەمجۆرە، پشكنینەكان بە دیوی سعوودیەی دەروازەكە چڕتر كراوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بەوەی كە ژمارەیەك عومرەكاری كورد لە نۆرەی پشكنین لە دیوی سعودییە ماونەتەوە، وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد و دەردەكەوت لە دیوی عێراقی دەروازەی عەر عەر هیچ قەرەباڵغییەک نییە و ئەوەی هەیە لەدیوی سعودییە، هۆكارەكەی ئەوەیە كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی عێراقی وەك پێویست پابەند نەبوونە بە یاسا و ڕێساكانی وڵاتی سعودییە.
پێدراوە ڕاستەکان: كەسانێكی تاوانكار هەوڵیان داوە ماددەی قەدەغەكراو ببەنە نێو خاكی سعودیەوە، بۆیە هێزە سنوورییەكانی دەروازەی سنووریی عەرعەر پشكنینەكانیان چڕتركردووەتەوە، بەهۆیەوە ئێستا نزیكەی 30 پاس لە دیوی سعودییە گیریان خواردووە و قەرەباڵغی دروستبووە.
خاڵی ئەرێنی: ستوونی جەختی كردەوە لەوەی، هەموو كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێسا و یاساكانی وڵاتی سعودییەن و تاكو ئێستا هیچ سەرپێچییەكیان نەبووە، دڵنیاییش دەدەینە كەسوكاری عومرەكاران و ئەوانەش كە بەنیازن بچنە عومرە، هیچ گرفتێك بۆ عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دروست نەبووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






