لە تورکیا سەرۆک شارەوانییەک و 47 كەسی دیكە بە تۆمەتی گەندەڵی و ساختەكاری دەستگیر دەكرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 ئەیلوول

ساتی دەستگیرکردنی ژمارەیەک بەرپرس لە تورکیا. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گەندەڵیی سەرۆکایەتیى شارەوانیى شارۆچکەی بایرام پاشا لە ئیستەنبووڵ، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەكە و 47 گومانلێکراوی دیكە دەرکرا.
چیرۆكی سەرەكی: داواکاری گشتیی ناوچەی ئیستەنبووڵ لەسەر تاوانەکانی: وەرگرتنی بەرتیل، فێڵ و ساختەکاری لە تەندەرەکاندا، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەر سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارۆچکەی بایرام پاشا لە ئیستەنبووڵ کردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا، تاوەكوو ئێستا بڕیاری دەستگیركردن بۆ 48 گومانلێكراو دراوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئیستەنبووڵ، دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە و لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوان، لەوانەش؛ حەسەن موتڵو، سەرۆکی شارەوانیی شارۆچكەی 'بایرام پاشا'ـیان دەستگیر کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەى ئەمریکا لەگەڵ شاندی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە






