
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆژەی ڕووناکی دەگەیێنرێتە سنووری چوار ناحیەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و تیمە تەکنیکییەکانیش ئێستا سەرقاڵی گەیاندنی خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێرین بەو ناوچانە.
وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج لەم پڕۆژەیە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بەردەوامە بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان، بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەکانی بەکۆتایی بێت و هەموو هاونیشتمانیان لەم خزمەتگوزارییە سوودمەندبن.
لێدوانی فەرمی: ئەردەوان ئیبراهیم، بەرێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە ئاڤا میدیای گوت، لە سنووری ناحیەکانی گەڵاڵە، قەسرێ، وەرتێ، سمیلان و گوندەکانی سەر بەو چوار ناحیەیە تیمە تەکنیکییەکانی پرۆژەی ڕووناکی دەستییان بەکارکردن کردووە، ڕۆژانەش لە کاتی کارکردنی تیمەکان کارەبای فیدەرەکانی ژمارە (یەک، دوو، سێ، پێنج، شەش)ی ئەو سنوورە دەکوژێنرێنەوە.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کارە تەکنیکییەکانی پرۆژەی ڕووناکی لە سەنتەری سۆران و دیانا، قەزای خەلیفان، قەزای ڕواندز تەواو بووە، لە قەزای چۆمان دەستییان بەکارکردن کردووە، دوای تەواوبوونی قەزای چۆمانیش لە قەزای مێرگەسۆر دەست بەکارکردن دەکەن.
بۆچی گرنگە: بەتەواوبوونی کارە تەکنیکییەکان، هاونیشتمانیانی ئەو سنوورەش سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری و مۆلیدەکانی ئەو سنوورە کە ژمارەیان زیاتر لە 100 مۆلیدەیە دەکوژێنرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پڕۆژەی ڕووناکی 80% هاونیشتمانیان پارەیەکی کەمتر دەدەن بە کارەبا بەراورد بەو پارەیەی دەیاندا بە هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە.
ئەمەش بزانە: بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا 115 هەزار شوێنی بازرگانی و نزیکەی چوار ملیۆن هاونیشتمانی پرۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و سوودمەند بوون لە کارەبای 24 کاتژمێری، بەهۆیەوە سێ هەزار و 222 مۆلیدە کوژانەتەوە کە تێکڕای کوژانەوەیان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی 600 هەزار تۆن لە دەردانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون