
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە قەتەر، بەشداری لە لووتکەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
وێنە گەورەکە: وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانێکی دوو ڕۆژەدا دەچێتە قەتەر و هاوپشتی تورکیا بۆ قەتەر بەرامبەر بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە، هەروەها ئەو ڕەشنووسی بڕیارنامەیەی کە لە لووتکەی نائاسایی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی پێشکەش دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئامادەکارییەکەدا تاوتوێ دەکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: کەناڵی تەرەتە هەباری تورکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، هاکان فیدان لە کۆبوونەوەکاندا جارێکی دیکە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر سەرکۆنە دەکات و " پرسی چارەسەر دوو دەوڵەتی و ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل" دەخاتە بەرباس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەی نائاسایی لووتکە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە لەسەر ئاستی سەرۆکی دەوڵەتان بەڕێوە بچێت، دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە لە 9ی ئەیلوولدا، لەسەر بانگەوازی قەتەر و بە پاڵپشتی تورکیا، سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ، ڕێکدەخرێت.
باکگراوند: لووتکەی هاوبەشی نائاسایی پێشووی کۆمکاری عەرەبی و کۆمەڵەی عەرەبی لە 11-11-2023 و 11-11-2024 لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






