ئێران: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ سەرکەوتنی بەرچاومان بەسەر قاچاخچییەتی ماددەی هۆشبەر بەدەستهێناوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 ئەیلوول

دیمەنی ماددە هۆشبەرەکان کە لە سنوورەکانی ئێران دەستی بەسەرداگیراوە. وێنە؛ ئاژانسی تەسنیم
ئاڤا نیوز
فەرماندەی پاسەوانی سنوور لە ئێران ڕایگەیاند، کە پاسەوانانی سنوور لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچییەکان و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان لە سنوورەکانی ئێران.
وێنە گەورەکە: ئێران بووەتە گۆڕەپانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان و چەندین تۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی تێیدا کار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فەریق ئەحمەد عەلی، فەرماندەی پاسەوانی سنووری، ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا 11 تۆن و 859 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر، لەوانە تلیاک، کریستاڵ میت، هێرۆین و حەشیش دەستی بەسەرداگیراوە. هەروەها، 253 کەس کە تێوەگلا بوون لە بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و 11 قاچاخچیش کوژراون.
ئەمەش بزانە: بە وتەی فەرماندەی پاسەوانی سنوور، زۆربەی ئەم دەستبەسەرداگرتنانە لە سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات و بەتایبەت لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ئەنجامدراون. ناوبراو ستایشی هەوڵەکانی پاسەوانانی سنووری کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە کارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە وێرانکەرە کردەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم هەفتەیە هەردوو حکومەتی ئێران و حکومەتی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر گرێبەستێکیان واژۆکرد بۆئەوەی سنوورەکانی نێوانیان توندوتۆڵتر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






