ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سۆران داوا لە کارمەندانەکانی دەکات بە تایبەت ئەو کارمەندانەی لە ناوچە گەشتیارییەکان لە ئەرکدان گرنگی بە لەش و لار و جلوبەرگی خۆیان بدەن و یاریی ئاسن بکەن.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر پۆلیسێک لەناو بازاڕدا سەرنجی گەشتیاران و خەڵکی ڕاکێشاوە، ئەمەش بەهۆی لەش و لارێکی ڕێک و پۆشاکێکی جوانەوە. ئەم پۆلیسە، کە یاری ئاسن دەکات و جەستەیەکی پتەوی هەیە، لەلایەن گەشتیارە عەرەبەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک تیکتۆک ستایشی کراوە، تەنانەت بە پاڵەوانی فیلمە هیندییەکان چوێنراوە کە لەش و لارێکی جوانیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر ئەم بنەمایە، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی سۆران، عەمید شێخ سەران، داوای لە کارمەندانی پۆلیس کردووە کە ئەوانیش بایەخ بە لەش و لاریان بدەن و جەستەیەکی ڕێک و پۆشاکێکی جوان بپارێزن. ئەمەش بە تایبەتی بۆ ئەو ناوچە گەشتیارییەی سۆران کە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێ دەکەن. عەمید شێخ سەران جەختی لەوە کردووەتەوە کە نابێت کارمەندانی پۆلیس ورگیان هەبێت و جلوبەرگیان ناڕێک بێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام وەرزش بکەن.
شێوازی جێبەجێ کردن؛ بۆ ئەم مەبەستە، هۆڵێکی لەشجوانی بۆ پۆلیسی سۆران کراوەتەوە و ڕۆژانە دوای دەوامی فەرمی کارمەندان دەچنە ئەوێ و ڕاهێنان دەکەن. کاپتنێکی بەئەزموونیشیان بۆ دابینکراوە کە یارمەتیان دەدات بۆ ئەوەی لەش و لاریان بەهێز بێت، هاوشێوەی پۆلیسەکانی ئەمریکا کە شان و قۆڵێکی بەهێزیان هەیە و دەتوانن تاوانباران بە باشی کۆنتڕۆڵ بکەن.
بەداواچوونی ئاڤا؛ هاوار عەباس، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ عەمید شێخ سەران قسەی کردووە و ئەویش ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەرنامەیان وایە لە داهاتوودا ئەمە بکەنە بڕیارێکی فەرمی بۆ هەموو بنکەکانی پۆلیس لە سنووری سۆران کە دەبێت کارمەندانی پۆلیس یاری ئاسن بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئامانج لەم هەنگاوە ئەوەیە کە ئەمە ببێتە کولتوورێک بۆ ئەوەی پۆلیسی سۆران لە ڕووی هێز و بازوو و جەستەوە هاوشانی پۆلیسی وڵاتانی تر بن. عەمید شێخ سەران گوتیشی، سۆران ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی و شاخاوییە، بۆیە پێویستە کارمەندانی پۆلیس جەستەیەکی جوان و بەهێزیان هەبێت، جگە لەوەش لە کاتی دەوامدا وزەی دەوامکردنیش زیاتر دەبێت. هاوکات لە دوای دەوامی فەرمیش یاری دوو گۆڵی و تێنس بۆ کارمەندان دابینکراوە و هۆڵێکیش بۆ پشووی کارمەندان تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





