سوودانی، پزیشکیان، ئەردۆغان و بن سەلمان: پشتیوانی لە ئارامی ناوچەکە دەکەین
- هەواڵ
- 15 ئەیلوول

لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرۆک و سەرکردەی 57 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی ئێران و تورکیا و شازادەی جێنشینی سعودییە کۆبووەوە و هەر چوار سەرکردەکە ڕایانگەیاند، پشتیوانی لە ئارامی ناوچەکە دەکەن و پێویستە سەروەریی و یەکێتی خاکی وڵاتانی ناوچەکە پارێزراوبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرۆک و سەرکردەی 57 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر هێرشەکەی سێشەممەی ڕابردووی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر کرد، لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا لە ئاستی نێودەوڵەتی هێرشەکەی ئیسرائیل سەرکۆنە بکرێت و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو وڵاتە بکرێت، هاوکات داواشکرا ڕێکار بۆ ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرش بگیرێتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە سێ دیداری جیاوازدا لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکاندا جەخت لە پاراستنی ئارامی ناوچەکە و سەروەریی و یەکێتی خاکی وڵاتانی ناوچەکە کرایەوە، هاوکات جەختیش لە زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرایەوە ئەویش بە ئامانجی زیاتر گەشەپێدانی لایەنی ئابووری و گەشەپێدان لەسەرجەم بوارەکان، بۆ بەدیهێنانی ڕوانگە هاوبەشەکان لە داهاتوودا بۆ خزمەتی گەلانی ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە






