
دوو سەربازی سوپای عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە بەرامبەر دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەفسەر و سەربازەکانی سوپای عێراقدا، بڕە پارەیەکی زۆر وەردەگیرێت و ڕێکارەکە نیگەرانیی زۆری دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ دووشەممە 15-9-2025، سابیت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەگای وەزارەتی بەرگریی لە بەغدا، جەختیان کردەوە لەوەی پلانی دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرباز و ئەفسەرانی عێراق بە باشی بەڕێوەدەچێت. ئاڤا نوسراوێکی لایە دەردەکەوێت ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری داوای کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی کردووە کە لە سەرباز و ئەفسەران وەردەگیرێت کە زەوییان پێ دەدرێت و مانگانەش لە مووچەکانیان دەگێڕدرێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەربازێکی کوردی نێو ڕیزەکانی سوپای عێراق لە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە نیگەرانن و بە ئاڤایان وت: هەر سەربازێک بیەوێت لە زەوی سوودمەند بێت، دەبێت زیاتر لە 14 ملیۆن دینار بە حکومەتی عێراق بدات، شێوازی پارەدانەکەش بەجۆرێکە کە مانگانە نزیکەی 200 هەزار دینار لە مووچەکەیان دەگێڕدرێتەوە، تاوەکو 14 ملیۆن دینارەکە تەواو دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەدواداچوون بۆ پرسەکە دەکەین و لە ئەنجامەکەی ئاگەدارتان دەکەینەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەربازی ئاسایی بڕی 14 ملیۆن دیناری لێ وەردەگیرێت، ئەفسەر و پلە باڵاکانی دیکەش بڕێکی زیاتر دەدەن، ڕووبەری زەوییەکەش 200 مەترە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی نووسراوێک کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایس و بەرگریی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی بەرگریی کردووە ئەو بڕە پارەیە بۆ 50٪ کەم بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەرگرتنی ئەم بڕە پارەیە لە حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ڕەزامەندیی بێبەرامبەری بە زیاتر لە 450 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان داوە تاوەکو زەوی وەربگرن، بەپێی زانیاری ئاڤا تەنیا پارەی ڕسوماتی مامەڵەی تاپۆکردن وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






