حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کڕینەوەی چەک بەردەوامە؛ دوو ملیۆن چەک کۆکراوەتەوە
- عێراق
- 17 ئەیلوول

دیمەنی کۆکردنەوەی چەکی بێ مۆڵەت لەلایەن ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە ماوەی پێنج ساڵدا، لە هەڵمەتێکدا زیاتر لە دوو ملیۆن چەکی سووک و مامناوەندی کڕیوەتەوە، هەڵمەتەکە چوار مانگ ماوە تەواو بێت.
وێنە گەورەکە: لە عێراق لەپاڵ بوونی دەیان گرووپی چەکداری، چەکی سووک و مامناوەند بەشێوەیەکی بەرچاو بەربڵاوە، بە تایبەتی چەکی دەستی خێڵەکان کە لە ناکۆکی و شەڕی کۆمەڵایەتی نێوان خێڵەکان بەکار دێت کە سەدان هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پێشتر ڕۆژانە سەدان چەک تۆمار دەکران، بەڵام ئەمساڵ ڕۆژانە لە نێوان دوو بۆ شەش هەزار چەک تۆمارکراون و کارەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن. سەبارەت بە چەکی مامناوەند، حکومەت بڕی 16 ملیار دیناری تەرخانکردووە، کە یەک ملیار دیناری بەسەر هەر فەرماندەییەکی پۆلیسدا دابەشکردووە، بۆ کڕینی چەکی "بی کەی سی".
ژمارەکان وا دەڵێن: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دوو ملیۆن چەک وەرگیراون، ئەمساڵیش وەزارەتەکە ئاهەنگی گێڕاوە بەبۆنەی تۆمارکردنی چەکی 100 هەزار هاووڵاتی، هەروەها 40 هەزار چەک لە فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە وەرگیراونەتەوە کە مافی بەکارهێنانیان پێنەدراوە.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی عێراق هەڵمەتێکی بۆ کڕینەوەی چەکی لە هاووڵاتییان دەستپێکردووە و لە 31ـی مانگی 12ـی ئەمساڵ تەواو دەبێت، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەووەتەوە، ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مۆڵەتی هەبوونی چەک لە عێراق بەم مەرجانە دەدرێن؛ پێویستە داواکار هاوڵاتی عێراقی بێت، تەمەنی لانیکەم 25 ساڵ بێت و بە تاوانێکی بچووک یان تاوانێکی گەورە سزا نەدرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا 'سزای قەیسەر'ـی سەر سووریای هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟






