
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، سەردانی واشنتن بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر دیمەشق و دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا لە 2025-05-24، بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای هەڵگرت، ئەمەش وەک "هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ واشنتن بۆ گوشارخستنە سەر کۆنگرێسە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی دوایی و گفتوگۆکردن لەسەر دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل سەبارەت بە ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی."
زانیاریی زیاتر: ئەمە یەکەمین سەردانی وەزیری دەرەوەی سووریایە بۆ واشنتن لە ماوەی زیاتر لە 25 ساڵدا. ئەم سەردانە لە سایەی هەوڵەکانی نێوەندگیری ئەمریکادایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ لە نێوان ئیسرائیل و سووریا."
لێدوانی فەرمی: لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی بە ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"ـی ڕاگەیاند، پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ پێنجشەممە شەیبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی پیران کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی هەمیشەیی سزاکان بەپێی یاسای "قەیسەر".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەکسیۆس" پێشتر ئاماژەی بەوەدابوو کۆبوونەوەی نێوان ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل و وەزیری دەرەوەی سووریا لە لەندەن بە بەشداریی تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا، بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بووە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وردەکارییەکان.
ئەمش بزانە: لەم کۆبوونەوەیەدا لایەنی سووریا وەڵامی خۆی بۆ پێشنیازی ئیسرائیل بۆ ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا پێشکەش کرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە دانوستانەکانی لەندەن پێشکەوتن بەدەستهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەكاریی سەرجەم ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر كۆرمۆر بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەکی برینداری گرژییەکانی گوندی لاجان گیانی لەدەستدا






