ئەمریکا.. تۆمەتبارێک سێ ئەفسەری پۆلیس دەکوژێت و دوانی دیکەش بریندار دەکات
- جیهان
- 18 ئەیلوول

ساتی گەیشتنی تیمە فراگوزارییەکان بۆ شوێنی ڕووداوەکە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا
ئاڤا نیوز
لە ئەمریكا كەسێك كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە، ڕووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە و سێ ئەفسەر دەكوژێت.
لێدوانی فەرمی؛ پۆلیسی ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشممە لە شارۆچکەی کۆدۆرۆسی سەر بە یۆرک کاونتی ویلایەتەکە ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە و بەهۆیەوە سێ ئەفسەر کوژراون و دووی دیکەش برینداربوون و تۆمەتبارەکەش گیانی لەدەست داوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پۆلیسی ویلایەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەو کەسەی هێرشەکەی بۆ سەر پۆلیس ئەنجام داوە، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، ئەفسەرەکان لە شارۆچکەی کۆدۆرۆس بوون بۆ بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی، دوای ڕووداوەکە پۆلیس تەقەی لە تۆمەتبارەکە کردووە و گیانی لەدەست داوە و ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: جۆش شاپیرۆ، پارێزگاری ویلایەتی پێنسلڤانیا ئەو ڕۆژەی "بە ڕۆژێکی کارەساتبار و وێرانکەر" ناو برد و داوای نزای بۆ قوربانییانی ڕووداوەکە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






