زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچوو
- کوردستان
- 18 ئەیلوول

دیمەنی دەروازەی ئیدارەی ڕاپەڕین. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بەردوامە، ناوی زیاتر لە دوو هەزار کەسی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.
وێنە گەورەكە: لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو، بڕیار درا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون، هەر فەرمانبەرێك بەپێی سیستمی خاڵبەندی زەوی پێدەدرێت و ساڵانی خزمەتیان لەبەرچاو دەگیرێت، هەروەها باری خێزان و ژمارەی منداڵ، شوێنی نیشتەجێبوونی ئەو کەسانە لەبەرچاو دەگیرێن. بەپێی وەردبینییەکانی وەزارەتی شارەوانیش زیاتر لە 460 هەزار کەس ڕەزامەندیی وەرگرتنی زەوییان هەیە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی بە ئاڤای گوت: ناوی زیاتر لە دوو هەزار پێشمەرگەی لیواکان و خانەنشینانی یەکەی هەشتا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی وەرگرت و گەڕایەوە وەزارەتی شارەوانی.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەربەست مەولوود، ئێستا ناوی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە لە وەزارەتی شارەوانییە و وردبینیان بۆ دەکرێت، لە داهاتوودا ناوەکانیان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو ناوی زیاتر لە 12 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی مەدەنی و فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیان وەرگرت و گەڕانەوە وەزارەتی شارەوانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






