
بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کاردەکات بۆ "وەرگرتنەوەی" بنکەی ئاسمانی باگرام لە ئەفغانستان، ئەمەریکا پێش گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی 2021 دەستبەرداری بوو.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ڕایگەیاند، "ئێمە هەوڵدەدەین بۆ باگرام بگەڕێینەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بە هەندێک شتی ئێمە هەیە". هەروەها گوتی "یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە بنکەکەمان دەوێت ئەوەیە، وەک دەزانن، کاتژمێرێک لەو شوێنە دوورە کە چین چەکی ئەتۆمی لێ دروست دەکات".
زانیاریی زیاتر: باگرام گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ئەفغانستانە، لە 2001 تا 2021 بنکەی سەرەکیی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە ئەفغانستان. ترەمپ چەندین جار ڕەخنەی لە لەدەستدانی ئەو بنکەیە گرتووە. هەروەها گلەیی لە پەرەسەندنی کاریگەریی چین لە ئەفغانستان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بۆ پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بۆ پرسی سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: کاندیدکردنەوەی مالیکی بەربەستە لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت




