
بۆری غاز و ئاڵای عێراق و تورکمانستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتیی ڕۆیتەرز، هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕازیکردنی ئەمریکا سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی تورکمانستان لەڕێگەی ئێرانەوە سەرکەوتوو نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی نێوان عێراق، تورکمانستان و ئێران، بڕیاربوو تورکمانستان گاز بە عێراق بگەیەنێت لەڕێی ئێرانەوە کە دەکەوێتە نێوان هەردوو وڵاتەکە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش، ئێران گازەکە وەردەگرێت و دەیگەیەنێتە عێراق، لەبەرامبەردا نزیکەی چارەکێک لەو بڕە گازە بۆ خۆی گلدەداتەوە، بەڵام ئەم ڕێککەوتنە پێویستی بە ڕەزامەندی ئەمریکا بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتیی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند: بەهۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە، هەوڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کارەبای درێژخایەن بە بەکارهێنانی گازی تورکمانستان لەڕێگەی ئێرانەوە، شکستی هێنا، ئەمەش وای کردووە بەغدا بەدوای بژاردەی دیکەدا بگەڕێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆیتەرز لە زاری چوار بەرپرسی عێراقیی و حەوت بەڵگەنامەی فەرمییەوە بڵاوی کردووەتەوە، بەغدا بۆ ماوەی چەند مانگێک هەوڵی داوە ڕەزامەندی واشنتن بەدەست بهێنێت تا ڕێگەی پێ بدرێت ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار مەتر سێجا گازی تورکمانستان بە هاوکاری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران هاوردە بکات.
ڕێککەوتنەکە بهم شێوهیهیه: یەکێک لە بەڵگەنامەکانی ڕۆیتەرز، دەریخستووە کە ئێران هیچ بڕە پارەیەک وەک ترانزێت وەرناگرێت، بەڵام بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خۆی، ڕۆژانە نزیکەی 23%ـی کۆی گازەکە گلدەداتەوە، بەغداش پێشنیازی کردووە ڕێگە بە چاودێرێکی سێیەمی نێودەوڵەتیی بدرێت سەرپەرشتی جێبەجێکردنی گرێبەستەکە بکات تا لەگەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا و یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەدا، بگونجێت.
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕەتیکردەوەتەوە هیچ زانیاریەک سەبارەت بەم بابەتە بدات، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاگادار لە بابەتەکە ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی ترەمپ ڕەزامەندی نادات لەسەر هیچ ڕێککەوتنێک سوود بە ئێران بگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





