
دیمەنی هێزەکانی میسر لە بیابانی سینا
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە ئیدارەی ترەمپ کردووە گوشار بخاتە سەر میسر بۆ کەمکردنەوەی سەربازەکانی لە نیمچەدوورگەی سینا.
چیرۆکی سەرەکی: زیادکردنی هێزی میسر لە نیمچەدوورگەی سینا بووەتە خاڵێکی دیکەی گرژیی لەنێوان ئیسرائیل و ئەو وڵاتە، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی غەززە.
زانیاریی زیاتر: لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە قودس، نەتانیاهۆ لیستی ئەو چالاکییانەی لە سینا خستووەتەڕوو کە بە پێشێلکارییەکی گەورەی ڕێککەوتنی ئاشتی ساڵی 1979ـی نێوان میسر و ئیسرائیل دایانناوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، میسر ژێرخانی سەربازی لە ناوچەکە دروست کردووە کە هەندێکیان دەکرێت بۆ مەبەستی هێرشبردن بەکاربهێنرێن، لەو ناوچانەی کە تەنیا چەکی سووک ڕێگەپێدراوە بەپێی پەیماننامەکە.
هێزەکانی میسر ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکانیان لە بنکە ئاسمانییەکانی سینا درێژکردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن فڕۆکەی جەنگی بەکاربهێنن، هەروەها پێگەی سەربازیان لە ژێرزەویدا دروست کردووە کە هەواڵگری ئیسرائیلی پێی وایە دەکرێت بۆ هەڵگرتنی مووشەک بەکاربهێنرێن.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن دوای ئەوەی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ میسرییەکان هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆوە نەبینی، ئیسرائیل بڕیاریدا داوا لە ئیدارەی ترەمپ بکات دەستوەردان بکات، چونکە ئەوەی میسرییەکان لە سینا دەیکەن جدییە و ئێمەی زۆر نیگەران کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: میسر نیگەرانە لەوەی حکومەتی نەتانیاهۆ دەیەوێت بەشێک یان هەموو فەڵەستینییەکانی غەززە بەرەو سینا پاڵ بنێت، میسر هێزەکانی لەسەر سنووری غەززە زیاتر کردووە و ڕایگەیاندووە کە لێشاوی پەنابەرانی فەڵەستینی وەک هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی نەتەوەیی میسر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ئەمەش بزانە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر لە سەرەتای ئەم مانگەدا، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە وتارێکیدا لە دەوحە، هۆشداری دا کە نەتانیاهۆ ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ میسر دەخاتە مەترسییەوە و ئاساییکردنەوەی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەکاتە کارێکی مەحاڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






