
دیمەنی جووتسایدی چوارقوڕنە - دووکان. وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی
ئاڤا نیوز
لە ئاییندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی بە دووسایدكردنی (دووكان - خەلەكان - هیزۆپ) دەكەوێتە باری جێبەجێكردن، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئامادەكاریی پێویستی بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە كردووە.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی بایەخپێدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێگاوبان، 202 پرۆژەی نوێی ڕێگاوبان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان، ئێستا لەژێر جێبەجێكردن دان، بەشێكیان بەهۆی گرفتی داراییەوە بەشێوەیەكی كاتی ڕاگیراون و 40 پڕۆژە كاركردن تێیاندا بەردەوامە، یەكێك لەو پڕۆژە گرنگانە بە دووسایدكردنی ڕێگەی نێوان دووكان و چوارقوڕنەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی دروستكردنی جووتسایدی دووكان - چوارقوڕنە لە سێ قۆناغ پێكهاتووە؛ قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە كە لە ناحیەی چوارقوڕنەوە دەستپێدەكات تاوەكو مەفرەقی هیزۆپ، تەواو بووە و تەنیا كاری هێڵكاریی شەقامەكە و دانانی هێماكانی هاتووچۆی ماوە، قۆناغی دووەمیش كە لە مەفرەقی هیزۆپەوە دەستپێدەكات تاوەكو خەلەكان، كۆمپانیای جێبەجێكاری پێشوو، نزیكەی 45%ـی پڕۆژەكەی جێبەجێكرد و كارەكانی جێهێشتووە، ئێستا كۆمپانیایێكی دیكە، قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە و قۆناغی سێیەمیشی جێبەجێ دەكات كە تەواوكردنی ڕێگاكەیە لە خەلەكان بەرەو شارۆچكەی دووكان.
لێدوانی فەرمی: د. ئاگرین عەبدوڵڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی بەدووسایدكردنی دووكان - خەلەكان - هیزۆپ، گرێبەستێكی تازەمان لەگەڵ كۆمپانیایێكی بەئەزموونی بواری ڕێگاوبان واژۆ كردووە، ئامادەكارییەكانیش بۆ دەستپێكردنی پڕۆژەكە تەواوبووە.
زانیاریی زیاتر: بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی ڕێگاكە بە ناوچەیەكی شاخاویدا تێدەپەڕێت، بۆیە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە ماوەیەكی زۆری پێویستە و ماوەی دیاریكراو سێ ساڵە كە لەم مانگەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






