قەتەر داوا لە ئیسرائیل دەکات لەبەرامبەر هێرشەکەی بۆ سەر دەوحە داوای لێبووردن بکات
- هەواڵ
- 20 ئەیلوول

دیمەنی ئەو ناوچەیەی کە هێرشی کرایە سەر لەلایەن ئیسرائیل. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
قەتەر داوایکردووە بە فەرمی ئیسرائیل لەبەرامبەر هێرشەکەی بۆ سەر دەوحە داوای لێبووردن بکات بۆ ئەوەی دەست بە نێوەندگیرییەکانی بکاتەوە لەبارەی ڕێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵ 12ـی ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە، ئەم داوایە ڕاستەوخۆ لەلایەن تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری قەتەرەوە کراوە، لە کاتی سەردانەکەی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ قودس لەگەڵ نەتانیاهۆ باسکراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوو سەرچاوەی ئاگادار بە کەناڵە ئیسرائیلییەکەیان ڕاگەیاندووە، قەتەر بە مەرجی ئەوەی ئیسرائیل داوای لێبووردنی لێ بکات ئامادەیە ڕۆڵی خۆی وەک نێوەندگیرێک لە نێوان ئەوان و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بگێڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەتەر لە سەرەتای جەنگی غەززەوە نێوەندگیرێکی سەرەکی بووە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا. ئیدارەی ترەمپ پێی وایە بەبێ نێوەندگیری قەتەر، گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ زۆر دژوار دەبێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وردەکارییەکان، ڕایگەیاندووە کە قەتەرییەکان ڕەنگە ڕازی بن بە داوای لێبوردنی ئیسرائیل بۆ کوشتنی ئەفسەرێکی ئاسایشی قەتەری لە هێرشەکەیاندا، قەرەبووکردنەوەی خێزانەکەی و بەڵێندان بەوەی لە داهاتوودا پێشێلی سەروەری قەتەر نەکەن.
باکگراوند: لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە، پێنج ئەندامی حەماس و ئەفسەرێکی ئاسایشی قەتەری کوژران. دوای هێرشەکەش، قەتەر ڕایگەیاند کە ڕۆڵی نێوەندگیریی لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لەسەر ڕێککەوتنی ئازادکردنی هەموو بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕادەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






