
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەسەر سزا نێودەوڵەتییەکاندا سەردەکەوێت و هەرگیز بەرامبەریان خۆی ڕادەست ناکات، جەختیشیکردەوە لەوەی بەربەستی گەورەیان بڕیووە و کاروانی پێشکەوتن ڕاناگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانی ڕەتکردەوە و تارانی تۆمەتبارکرد بە پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیاش ڕایانگەیاند، دوای بڕیارەکە سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران دەگەڕێنرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا ئاماژەی بەوەكرد، گەلی ئێران هەرگیز ملکەچی پیلانی دوژمنان نابێت و لە بەرامبەر گوشارەکانیان چۆک دانادات، بەهۆی باوەڕیشیان بە تواناکانیان بەربەستی گەورەیان بڕیوە و دوژمنان ناتوانن کاروانی پێشکەوتنی ئێران ڕابگرن.
زانیاریی زیاتر: پزیشکیان زیاتر گوتی، "هەرگیز ناتوانن ڕامانبگرن، ڕەنگە بتوانن نەتەنز و فۆردو بکەنە ئامانج، بەڵام نازانن کە مرۆڤ نەتەنز و فۆردویان دروستکردووە و هەر ئەوانیش سەرلەنوێ بونیادی دەنێننەوە، بۆیەش ئێمە هەرگیز بەرامبەر داواکارییە زیادەڕۆکان ڕازی نابین، چونکە توانامان هەیە دۆخەکە بگۆڕین."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






