سەرۆک بارزانی: یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە ڕاسپاردەی بارزانی نەمر دامەزراوە
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

وێنەی سەرۆک بارزانی و لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و دەڵێت: دامەزراندنی ئەم یەکێتییە لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی نەمر بووە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە ڕێکخراوە پێشەییەکانی هەرێمی کوردستان پێشینەی دامەزراندنیان دەگەڕێتەوە بۆ سەروەختی شۆڕشی ئەیلوول. یەکێک لەو ڕێکخراوانە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بوو کە لە 21-9-1970 لە شاخ دامەزرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزانی ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە "بەبۆنەی 55 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندیی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەڵێت: دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان لەسەر ڕاسپاردەی بارزانیی نەمر هەنگاوێكی مێژوویی بوو بە ئاراستەی بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەمان. ئەم بڕیارە جەختكردنەوە بوو لەسەر پێگەی مامۆستایان و گەورەزانایانی كوردی ئایینی ئیسلام لە بڵاوكردنەوەی تێگەیشتنی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری و پێكەوەژیان لەناو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و ڕۆڵیان لە بەرەوپێشەوەبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان لە گشت قۆناغەكاندا.
سەرۆک بارزانی دەشڵێت: لە یادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان هیوای سەركەوتن بۆ یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی بەڕێز دەخوازم و دەستخۆشی لە ماندووبوون و ئەركە پیرۆزەكەیان دەكەم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات