شاخەوان عەبدوڵڵا: بیری شۆڤێنیی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی ناوچە کوردستانییەکانی بۆسەر بەغدا پەکخست
- هەواڵ
- 21 ئەیلوول

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەکاتی پەسەندکردنی بودجەدا دەسەڵاتی خۆیان بۆ گواستنەوەی 15 هەزار و 900 مامۆستا و فەرمانبەری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا بەکارهێنا، بەڵام "بیری شۆڤێنیی" گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایانی پەکخست.
وێنە گەورەکە: 21ی ئابی ئەمساڵ ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان لە سنووری کەرکووک و نەینەوا لە حکومەتی کوردستانەوە بۆسەر حکومەتی فیدراڵ هەرچەندە لە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکاندا هەیە، بەڵام ئێستا وڵات یەک بودجەی هەیە و وەزارەتی دارایی عێراق بەیەکجار و پێکەوە مانگانە مووچە بۆ کوردستان و هەموو ناوچەکانی دیکەی وڵات خەرج دەکات، ئەوەشی وەک هۆکارێک بۆ نەگواستنەوەی مامۆستایان لە قەڵەمدا.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەکاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق، لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەسەڵاتی خۆیان بۆ گواستنەوەی ڕاژەی 15 هەزار و 900 مامۆستا و فەرمانبەری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا بەکارهێنا، بەڵام بەهۆی "بیری شۆڤێنییەوە" پەسەندنەکران لەکاتێکدا لایەنەکانی دیکە هەزاران پلەی وەزیفییان بۆ ناوچەکانی خۆیان پەسەندکرد.
وتیشی، ئەوە کێشەیەکی گەورەیە و ئەگەر لە خولی داهاتوودا بگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان، هەروەک چۆن دانیشتنەکانیان پەکخست تا یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان پەسەندکران، بە هەمان شێوەی تا جێبەجێکردنی ئەو داواکارییەش ڕێگە بە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی پەرلەمان نادەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






