ڕووداوەکەی کوت شەڕی ڕاگەیاندنی سوودانی و پارێزگاری پێشووی واست گەرم دەکاتەوە
- عێراق
- 21 ئەیلوول

دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆمەتباری کرد بە کەمتەرخەمی لە ڕووداوی سووتانی مۆڵێک لە کوت و بڕیاریدا ڕەوانەی دادگای بکات، پارێزگاری پێشووی واست دەڵێت، سوودانی بەمەبەستی سیاسیی و هەڵبژاردن ئەو بابەتەی لەدژ بەکاردەهێنێت، چونکە ئامادەنەبووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاوپەیمانیی لەگەڵدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ڕووداوەکەی پارێزگای واست کە لەئەنجامی سووتانی مۆڵێک لە شاری کوت، ژمارەیەک هاووڵاتی سووتان و گیانیان لەدەستدا. شەڕی گەرمی نووسینگەی سوودانی و پارێزگاری پێشووی واست گەرم بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد جەمیل ئەلمەیاحی، پارێزگاری پێشووی واست کە بەهۆی ڕووداوەکەی کوت، 23ـی تەممووزی ئەمساڵ دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکوەزیران فشاری لێکردووە تا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان هاوپەیمانیی لەگەڵدا بکات، بەڵام کاتێک ڕازی نەبوو، بڕیاریداوە ڕووداوەکەی کوت لەدژی بەکاربهێنێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەلمەیاحی، سوودانی داوای دانووستانی لێکردووە کە هیچ نەبێت دوای هەڵبژاردن ببێتە بەشێک لە فراکسیۆنی سەرۆکوەزیران بەپێچەوانەوە ڕووداوەکەی کوت لەدژی بەکاردەهێنێت، بۆیە داوا لە دادگای عێراقی دەکات کە دامەرزاوەیەکی پیشەییە، لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکات و ئەوانەی کەمتەرخەمن تووندترین سزایان بدات، ڕێگەش نەدات ئەم بابەتە بۆ مەبەستی سیاسیی و هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
باکگراوند: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 60 کەس گیانیان لەدەست دا، ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە پەسەندکرد، یەکێک لە ڕاسپاردەکانیش ڕەوانەکردنی محەممەد جەمیل ئەلمەیاحی، پارێزگاری پێشووی واست بۆ دادگا بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






