زانیاریی ئاڤا: سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت
- هەواڵ
- 22 ئەیلوول

دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردووش سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ كۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای هاوین و سەرەتای وەرزی پایز، خواست لەسەر كڕینی نەوتی سپی ماڵان زیاد دەكات، ئەمەش وادەكات نرخەكەی بەرز بێتەوە و هەموو هاووڵاتیان نەتوانن پەیدای بكەن.
لێدوانی فەرمی: ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵیش لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی بۆ هاونیشتمانیان دابین بكات؛ سەرەتای مانگی 10 پرۆسەی دابەشكردنەكە لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات و سەرجەم هاونیشتمانیان نەوت وەردەگرن.
ئاری كاكەشین ڕوونیشی كردەوە، هێشتا بە دیاریكراوی نرخ و بڕی ئەو نەوتەی بە هاونیشتمانیان دەدرێت و كاتی دابەشكردنەكەی بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام لە نزیكترین كاتدا ڕادەگەیێنرێت.
پەیوەست بەم بابەتە: حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، داوای لە حكومەتی فیدراڵ كردووە، نەوتی سپی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات، بەڵام بەغدا هێشتا وەڵامی داواكارییەكەی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






