
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی هەرێمی دنیبروبتروڤسک لە ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت و بەردەوامی هێرشی سوپا بۆ سەر هەرێمی دونتیسک و خارکۆڤ ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بەرەو ساڵی چوارەم هەنگاو دەنێت، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، بەردەوامی هێرشی ڕووسیا و ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ نێو خاکی ئۆکرانیا بێ ئومێد بوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاکراوەیەکی فەرمیدا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی هەرێمی دنیبروبتروڤسک ڕاگەیاند، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە شاری کالینۆڤسکی لە لایەن یەکەکانی هێزی ڕۆژئاوای ڕووسیاوە کۆنترۆڵ کراوە و هێزەکانی ڕۆژئاوای ڕووسیاش بە درێژایی بەرەکانی جەنگ لە لە هەرێمی دونتیسک و خارکۆڤ پێشڕەوی گەورەیان کردووە.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە 147 پێگەی سەربازیی چەکدارانی بیانی بەکرێگیراو، کۆگای چەک، کۆگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دوور مەودا لە لایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە کراونەتە ئامانج و وێران کراون.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





