ڕووسیا: کێشەی فەلەستین و ئیسرائیل بە چارەسەری دوو دەوڵەتی چارەسەر دەکرێت
- جیهان
- 22 ئەیلوول

ئاڵای ئیسرائیل و فەلەستین
ئاڤا نیوز
لەبارەی دانپێدانانی ڕووسیا بە دەوڵەتی فەلەستین؛ مۆسکۆ دەڵێت: کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل تەنیا لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت چارەسەر دەکرێت دووپاتیدەکاتەوە، ئەمە تاکە ڕێگەیە بۆ دۆزینەوەی چارەیەک بۆ ئەم ململانێیە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشكی سەرۆکایەتیی ڕووسیا 'کرێملین' ڕایگەیاند، ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل بە تووندترین و کارەساتترین قۆناغ لە تەواوی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت، دەشڵێت، بەردەوامین لە پابەندبوون بە بڕیارنامە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڵوێستی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئەگەری یەکلاکردنەوەی پرسی فەلەستین و ئیسرائیل لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ڕووسیا لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سعودیە و فەرەنسا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەک دەکەن کە تێدا بڕیارە چەند وڵاتێک دانپێدانانی خۆیان بە دەوڵەتی فەلەستین ڕابگەیەنن.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیاران خەرج کرا
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێکی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد






