زانیاریی تایبەت: یەكێتی بە پاكێجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، یەكێتی بە پاكێجێكی نوێوە بۆ پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پارتی كۆدەبێتەوە و كۆبوونەوەكەش لە سلێمانی دەبێت.
چیرۆكی سەرەكی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوای گەڕانەوەی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا، لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات، بەر لەوەی كۆبوونەوەیەكی دیكە لەگەڵ شاندی پارتی بكات، پاكێجێكی نوێ ئامادە دەكات و دەیخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی قسەیکردووە دەڵێت: پاكێجە نوێیەكەی یەكێتی كۆمەڵێك گۆڕانكاری زۆری تێدایە، بەپێی ناوەڕۆكەكەی هەردوو پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەیەكەوە باسكراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو ئەندامەی مەكتەبی سەركردایەتیی یەكێتی باسی لەوەشكردووە، نزیكبوونەوە لەنێوان بۆچوونەكانی یەكێتی و پارتی هەیە بەتایبەت دوای دانیشتنەكەی شاندی هەردوو حیزب لە ماڵی قوباد تاڵەبانی لە شاری هەولێر.
پەیوەست بەم بابەتە: دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕایگەیاندووە، لە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەگەڵ پارتی، بەئومێدین. بەو پێیەی لە كۆبوونەوەی جاری پێشوو كە لە ماڵی قوباد تاڵەبانی لە هەولێر ئەنجامدرا، قسەی ئەرێنی كراوە و جەخت لەوە كراوەتەوە كە نابێت چیدیكە پێكهێنانی حكومەت دوابخرێت.
ئەمەش بزانە: بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ ئاڤا کردووە، کۆبوونەوەی ئەمجارە لە شاری سلێمانی دەكرێت، بڕیاروایە پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە و قسەی كۆتایی لەسەر سەرجەم پرسەكان بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
حەماس: ئامادەین بۆ سڕکردن یان کۆگاکردنـی چەکەکانمان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێکی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەوانەی دادگەی فیدراڵی کرد






