
ڤلادیمێر پووتین لەکاتی بەسەرکردنەوەی یەکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ماوەی سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگە خاو بوونەتەوە و ڕووسیا بیر لەوە دەکاتەوە کە لەڕێگەی سەپاندنی باج بەسەر هاووڵاتیە ڕووسییەکانەوە پێداویستی و بودجەی سەربازی بۆ ساڵی 2026 دابین بکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی دارایی ڕووسیا بیر لەوە دەکاتەوە کە باج بەسەر ناوەند و بازرگان و وەبەرهێنەرە ڕووسییەکان بسپەێنێت بەمەبستی ڕووبەڕووبوونەوەی کەمبوونەوەی بودجەی بەرگری و سەربازی ڕووسیا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕووسیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاندووە، ڕووسیا بیر لەوە دەکاتەوە بۆ ساڵی 2026 ڕێژەی باج بەسەر ناوەندە بازرگانییەکان و بازرگان و وەبەرهێنەرە ڕووسییەکان بەرزبکاتەوە لە 20% بۆ 22% بۆئەوەی ڕووبەڕووی ئەو کورتهێنانە ببێتەوە کە لە بودجەی سەربازی دووچاری ڕووسیا بووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ڕووسیا بەو کارە 1.3 ترلیۆن ڕوبڵی ڕووسی بۆ دەگەڕێتەوە کە دەکات 15.5 بلیۆن دۆلار و هەموو ئەو بڕە پارەیە تەرخان دەکات بۆ بەرگری و ئاسایشی ڕووسیا.
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ڕووسیا باسی لەوە کردبوو کە ڕووسیا ماوەی سێ ساڵە لە جەنگێکی بێمانادایە لەگەڵ ئۆکراینا، هاوکات ڕاشیگەیاندبوو کە ڕووسیا لە دۆخێکی "ئابووری خراپدایە".
زانیاری زیاتر: تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و هەڕەشەکاندا 149 بلیۆن دۆلاری لە سیستەمی بەرگری وڵاتەکەیدا خەرجکردووە و 19%ـی بودجەی فیدراڵی ڕووسیا بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخانکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






