ئاڤای خەڵک؛ ژمارەیەک گوندی پێنجوێن داوای قیرتاوکردنی ڕێگاکانیان دەکەن
- کوردستان
- 24 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گوندی سنووری پێنجوێن بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانیان نیگەرانن و دەڵێن، نامانەوێ گوندەکانمان چۆڵ بکەین، چەندین ساڵە لە هەوڵداین ڕێگاکەمان بۆ قیرتاو بکەن، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە، بەرپرسانی سنوورەکەش بەڵێنی چارەسەریان پێدەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتوانی 15 گوندی سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی خراپیی ڕێگاوبانەکانیانەوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوا لە حکومەت دەکەن ڕێگاکانیان قیرتاو بکات. ئەم گوندانە بریتین لە ڕەشان، باخی، وشیاری، سێ ماڵە، کوڕەمێوی خواروو، کوڕەمێوی سەروو، توتمان، کانی سێف، تازەدێ و چەند گوندێکی دیکە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەبدولڕەحمان محەممەد، ئەنجوومەنی گوندی وشیارییە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، "زیاتر لە 100 کەس لە گوندەکەماندا دەژین و بڕیارمانداوە چۆڵی نەکەین. چەندین ساڵە لە هەوڵداین ڕێگاکەمان بۆ قیرتاو بکەن، بەڵام هیچ سوودێکی نەبووە و ئێستا هانامان بۆ ئاڤا هێناوە."
لێدوانی فەرمی: ئەمیر جەمال، بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی پێنجوێن، بە ئاڤای ڕاگەیاند، پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگاکە دەرخستەی بۆ کراوە و لە قۆناغی کۆتاییدایە. "ئەگەر کێشەی بوودجە نەیەتە پێشەوە، ڕێگاکە تاوەکو گوندی کوڕەمێو قیرتاو دەکەین و بەمەش 12 گوندی ناوچەکە سوودمەند دەبن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





