ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی شۆڕشی نوێ لە شاری سلێمانی ناڕەزایەتی دەردەبڕن لەسەر کەمی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی وەک کەمی ئاو، خراپیی ڕێگاوبانەکان و نەبوونی ئاوەڕۆیەکی گونجاو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وتەی دانیشتووانی گەڕەکەکە، تەنیا حەوت ڕۆژ جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، کە ئەمەش ژیانی ڕۆژانەیانی سەخت کردووە. ئەوان ڕایانگەیاندووە کە زیاتر لە 10 جار سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە بۆ داواکردنی خزمەتگوزاری، بەڵام بێ سوود بووە. یەکێک لە دانیشتووان وتی، "کۆڵانەکانمان پڕن لە خۆڵ و تۆز، ناچارین خۆمان چەوڕێژیان بکەین."
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای وت، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان پەیوەستە بە بودجەوە. وتیشی، "ئاوەڕۆمان بۆ دروست کردوون و لە داهاتووشدا خزمەتگوزاری تریان بۆ دابین دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر کێشەی بێ ئاوی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بە ئاڤای وت، بەستنی تۆڕی ئاو بۆ گەڕەکە بێ خزمەتگوزارییەکان پەیوەستە بەو ڕیزبەندییەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دانراوە بۆ ڕاکێشانی تۆڕی ئاو، و کارەکان بەپێی بودجە جێبەجێ دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





