
بەرزی و نزمی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی نەوتی خاو، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرزبووەوە، ئەوەش پێش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە سبەی شەممە بە بەندەری جەیهانی توركیا بگەیێندرێت.
وێنە گەورەكە: كاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی سبەی شەممە، ڕێككەوتی 27ـی ئەیلوولی 2026، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان دەستپێدەكاتەوە، ئەوەش دوای 30 مانگ لە وەستانی لەسەر سكاڵای حكومەتی فیدڕاڵ لە ژووری ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس، هەفتەی ڕابردوو هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت گەیشتنە ئەنجام و ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان واژۆ كرا.
پێدراوە ڕاستییەكان: ئەمڕۆ هەینى، لە بازاڕەکانى جیهان نرخى نەوتى خاو بەرزبوونەوەى تۆمارکرد؛ بەگوێرەى بۆرسەى عێراقى، بەیانى ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتى خاوى بەسرە، بۆ 69.64 دۆلار بەرزبووەتەوە، هاوكات هەر بەرمیلێک نەوتى قورسى بەسڕەش بە 68.09 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە بە رێژەى +1.43 دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکردووە.
زانیاریی زیاتر: هاوکات نرخى نەوتى خاوى برێنتى بەریتانیش، بەرز بووەتەوە و هەر بەرمیلێکى بە 69.54 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، هەرچى نەوتى خاوى رۆژئاواى تەکساسى ئەمریکایە بە 65.22 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، کە رێژەى بەرزبوونەوەى ئەو دوو جۆر نەوتەش +0.12 و +0.26 دۆلار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆریی نەوتی هەرێم - جەیهان، جارێکی دیکە بە بازاڕی جیهانی دەگەیێندرێتەوە و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بکرێت و داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵی، سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەم جۆرەش هەرێم بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتیی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






