
دیمەنی دوای کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە شاری هەولێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی زوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەخێرایی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد. بە گوتەی چەند شایەدحاڵێك، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی كارەباوە بووە.
چیرۆكی سەرەكی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 27ـی ئەیلوولی 2025، ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت كەوتەوە، ژمارەیەك نەخۆش و سەردانیكار لەنێو نەخۆشخانەكە گیریان خواردبوو، دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، دەستبەجێ شەش تیمی بەرگریی شارستانی گەیشتن و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد و دەیان كەسیش كە لەنێو نەخۆشخانەكە گیریانخواردبوو، ڕزگار كرد.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، كاتژمێر 2:33 خولەكی پاشنیوەڕۆ، ئاگاداركراینەوە بە ڕوودانی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژین، شەش تیمی ئێمە بەزوویی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و لەنزیكترین كاتدا ئاگرەكەمان كۆنترۆڵ كرد، خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبوو، تەنیا چەند دۆخێکی تێكچوونی تەندروستیی نەخۆشەكان هەبوو كە بە ئەمبوڵانس گەیێنرانە نەخۆشخانەی دیكە.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، كەسێك لەنێو ئاسانسۆری نەخۆشخانەكە گیریخواردبوو، تیمەكانمان توانییان ڕزگاری بكەن، سەرجەم نەخۆشخانەكانی نێو نەخۆشخانەكەش، بە ئەمبوڵانس بەرەو نەخۆشخانەی دیكە گواسترانەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، هێزە ئەمنییەكانی سەر بە پۆلیسی هەولێر و بەرگریی شارستانی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەڕێگەی سەیركردنەوەی كامێراكانی چاودێری و وەرگرتنی وتەی شایەدحاڵەكان و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكان، بۆ ئەوەی هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بزانین و دواتریش ڕای گشتی لێ ئاگادار بكەینەوە.
لەلایەكی دیكەوە: محەممەد عەبدولواحید، شایەدحاڵی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەیە و لەكاتی ڕووداوەكە لەنێو نەخۆشخانە بووە، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەر لە گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی بەشێك لە نەخۆشەكانیان بردووەتە دەرەوەی نەخۆشخانەكە بۆ ئەوەی دووچاری تەنگەنەفەسی نەبن.
ئەو شایەدحاڵە وتیشی بەئەگەری زۆرەوە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە بەهۆی شۆرتی تەزووی كارەباوە بووە، بەڵام پێویستە تیمە شارەزاکان لێكۆڵینەوەی ورد لەمبارەیەوە بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دۆخی تەندروستیم لەوپەڕی باشیدایە
- تەندروستی
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو لە هەولێر زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە
- تەندروستی
- 1 کانوونی دووەم
لە شەوی سەری ساڵ 500 برینداربوون لە عێراق تۆمار کراون
- تەندروستی
- 1 کانوونی دووەم
لە هەولێر 27 منداڵ لە ساڵی نوێ لە دایک بوون





