
بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی سووریا بەشێوەی ئامادەنەبوو (غیابی) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی وڵاتەکەی دەرکرد، فەرمانەکەش بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، ئەشکەنجە و دروستکردنی شەڕی ناوخۆ دەرکراوە.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی شەڕی ناوخۆی سووریا 2011-2024، دەسەڵاتەکەی ئەسەد بە تاوانی جەنگ، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، ئەشکەنجەدان تا کوشتنی دەستگیرکراوەکان و کۆمەڵکوژی تۆمەتبارکرا، بۆیەش داوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتەکەی لە دادگاکانی ئەوروپا دۆسیەی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لەسەر خۆی و ئەندامانی باڵای حکومەتەکەی کراوەتەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە دادگای دیمەشقی سەر بە وەزارەتی دادی سووریا ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە دەریکردووە، بەشار ئەسەد، سەرۆکی هەڵاتووی سووریا بەگوێرەی چوار ماددەی یاسای سزادان و یاسای قەدەغەی ئەشکەنجەدان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، لە فەرمانەکەدا بۆ ناسینەوەیشی هەندێک نیشانەی کەسایەتی ئەسەد لەگەڵیدا نووسراون لەوانەش باڵای درێژە و دەوروبەری 189 سانتیمەترە، ناوچەوانی پانە، لووتی درێژە، چاوی شینن و پێستی سپییە، داواکراوە لەهەر کوێ بینرا هێزە ئەمنییەکانی وڵات دەستگیریی بکەن.
زانیاریی زیاتر: فەرمانەکە ژمارە 1ـی تایبەت بە دۆسیەی ڕووداوەکانی دەرعای ساڵی 2011ـی پێدراوە، ئەوەش مانای دەستپێکی لێکۆڵینەوە فەرمییەکانە لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی پارێزگاکە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی سووریاوە بەخۆیەوە بینیونی، فەرمانەکەش دوای نۆ مانگ لە کەوتنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد هات. ئێستا لە ڕووسیا دەمێنێتەوە و ئەو وڵاتە مافی مانەوەی مرۆیی پێ بەخشیووە.
دەقی فەرمانەکەی دادگای سووریا بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






