
تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی بەریتانیا، تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا، ڕەنگە ڕۆڵێکی سەرەکی و سەرکردایەتی ببینێت لە دەسەڵاتێکی ڕاگوزەری بۆ کەرتی غەززە، وەک بەشێک لە پلانی ئەمریکی بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە.
زانیاری بەدەستهاتوو: هەریەک لە کەناڵی BBC و گۆڤاری زە ئیکۆنۆمیست ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕەنگە تۆنی بلێر بە پشتیوانی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی کەنداو سەرکردایەتی ئەو دەسەڵاتە ڕاگوزەرییە بکات.
زانیاریی زیاتر: ئەو دەسەڵاتە بە ناوی "دەسەڵاتی ڕاگوزەری نێودەوڵەتی بۆ غەززە" دەناسێنرێت، هەوڵ دەدات بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە بڕیارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ببێتە "دەسەڵاتی باڵای سیاسی و یاسایی" غەززە، پێش ئەوەی دەسەڵاتەکە ڕادەستی فەڵەستینییەکان بکرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتادا ناوەندی دەسەڵاتە ڕاگوزەرەکە لە میسر دەبێت، لە نزیک سنووری باشووری غەززە، دواتر کاتێک بارودۆخی ئەمنی کەرتەکە باش بوو دەسەڵاتە ڕاگوزەرەکە دەگوازرێتەوە بۆ ناو کەرتی غەززە.
باکگراوند: تۆنی بلێر، لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2007 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە و لە سەردەمی ئەودا وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەشداری لە داگیرکردنی عێراقدا کرد، هەروەها بەشدار بووە لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی دیکە سەبارەت بە دەسەڵاتی ڕاگوزەری داهاتوو لە کەرتی غەززە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و حەماس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






