
ساتی دەستپێکردنەوەی هەناردە نەوتی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆش ڕایگەیاند: لەسەرجەم کێڵگەکانی کوردستانەوە گواستنەوەی نەوت دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە بۆری نەوتی سەربەخۆی بونیادناوە و نەوتی کێڵگەکانی کوردستانی پێ هەناردە دەکرد، کە لە خورمەڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ فیشخابوو. بەڵام لە ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوت بەو بۆرییە وەستا. ئەمرۆش هەر لە ڕێگەی ئەو بۆرییەوە دووبارە نەوت هەناردە کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ، کاتژمێر 6ـی بەیانی ڕۆژی شەممە، نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە هەناردەی فیشخابوور کرا و لەوێوەش هەناردەی بەندەری جەیهان کرا.
زانیاریی زیاتر: ڕێوڕەسمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و نوێنەری کۆمپانیای سۆمۆ لە فیشخابوو بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی کوردستانەوە پڕۆسەی گواستنەوەی نەوت دەستیپێکردووەتەوە و لەوێشەوە هەناردەی بازاڕی نەوتی جیهان دەکرێت، هەر لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆی بەکاردێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





