
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئاڤا نیوز
دوای ڕەتکردنەوەی دواخستنی سزاکانی سەر تاران لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، ڕێبەری باڵای ئێران، جەختی کردەوە تاران قەت سەر بۆ فشارەکان دانانەوێنێت. هاوکات خامنەیی ئەمریکای بە پێشێلکردنی بەڵێنەکان و درۆکردن تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند دانوستان لەگەڵ واشنتن مەحاڵە.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەبڕیاری ڕووسیا و چین بۆ دواخستنی دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان دەنگی پێویستی بەدەست نەهێنا.
پەیامی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابێت. ناوبراو ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە پێشێلکردنی بەڵێنەکان و درۆکردن و هەڕەشەی سەربازی.
لەهەمان کاتدا: خامنەیی ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ واشنتن یان متمانەکردن پێی بۆ واژۆکردنی هەر ڕێککەوتنێک مەحاڵە، چونکە بە وتەی ئەو، ئەمریکا بە درێژایی مێژوو بەڵێنەکانی شکاندووە. ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی لەو کاتەوەی دەستی بە بەکارهێنانی وزەی ناوەکی لە بوارەکانی پزیشکی، کشتوکاڵی و پیشەسازیدا کردووە، ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بووەتەوە، بەڵام هەرگیز خۆی ڕادەست نەکردووە و هەرگیزیش ناچەمێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ناوبراو ڕەتی کردەوە کە تاران دەستبەرداری پرۆژەی پیتاندنی یۆرانیۆم ببێت، بە گوتەی ئەو "ئەمە دەستکەوتێکی نەتەوەییە کە بە هەوڵێکی زۆر بەدەست هاتووە".
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: لە کاردانەوەیەکیشدا بەرامبەر بە کاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپا و چالاككردنەوەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێران باڵیۆزەکانی لە بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ ڕاوێژکاری بانگێشتی تاران کردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





