
حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری نەوتی عێراق بەفەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند و جەختیشی کردەوە کە بڕی هەناردەکراو لە رۆژانی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ و دوو ڕۆژ لە وەستانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی ئەیلوولی 2025 جارێكی دیكە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستیپێكردەوە.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی دوایی نێوان بەغدا و هەولێر دێت، کە تێیدا بڕیاردرا هەرێمی کوردستان 190 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە بۆ حکومەتی فیدراڵی بنێرێت، لەبەرامبەردا بەغدا پابەند دەبێت بە پێدانی هەموو ئەو شایستە داراییانەی کە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکە هاتووە.
لەلایەکی دیکەوە: چاودێران پێیان وایە ئەو رێککەوتنەی کە دوو رۆژ پێش ئێستا لەلایەن بەغدا و هەولێرەوە واژۆ کرا، وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی هەناردەکردنی نەوت دادەنرێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ بەردەوام بوو، چونکە هەردوولا لەو ماوەیەدا بەهۆی وەستانی هەناردەی نەوت لەڕێگەی هێڵی تورکیاوە زیانی دارایی زۆریان بەرکەوت.
ئەمەش بزانە: دوای بڕیارێکی ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس، هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی هێڵی کوردستان - جیهانەوە لە مانگی ئازاری 2023ـەوە ڕاگیرا، ئەو بڕیارە ملیارەها دۆلار زیانی بە عێراق گەیاند.
پێشبینیش دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لەڕێگەی جەیهانەوە یارمەتیدەر بێت لە بەهێزکردنی داهاتەکانی عێراق و کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم و چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن





