غەزال هۆستانی: نەوتی كوردستان لەڕێگەی كەشتییەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

غەزال هوستانی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
غەزال هوستانی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە دوای گەیشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان، لە توركیا لەڕێگەی كەشتییەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنێکی سێ لایەنە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەناردەی نەوت دوای زیاتر لە دوو ساڵ بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا دەستیپێکردەوە.
لێدوانی فەرمی: د.غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە فرۆشتنی ناوخۆییان دەكرد لەمەودوا نەوتی خۆیان دەخەنە نێو بۆڕیی نەوتی عێراق – توركیا، هەروەها ئەو كۆمپانیایانەشی كە لە بەرهەمهێنانی نەوت وەستابوون ئەگەر سۆمۆ لە كاتی دیاركراوی خۆیدا شایستەكانیان پێبدات لەو بڕوایەم ئەوانیش دەست بە كار بكەنەوە.
- پێشووتر كۆمپانیاكان لەڕێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نەوتەكەیان لە جەیهان بە نرخێكی باش دەفرۆشت، بەڵام دوای وەستانی هەناردەكردنی نەوت، كۆمپانیاكان بە ناچاری فرۆشتنی نێوخۆییان بە نرخێكی كەمتر دەكرد ئەمەش بۆ ئەوەی لە كاركردن نەوەستن، ئەمەش كاریگەری نەرێنی بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان لەڕووی تەكنیكییەوە هەبوو، بۆیە بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە 400 هەزار بەرمیلەوە دابەزیبوو بۆ 230 هەزار بەرمیل.
- نەوتەكە ئەمڕۆ بەڕێكرا و دەگاتە بەندەری جەیهان و لەوێ دەخرێتە نێو عەمبارەكانی نەوتەوە و پاشان بە كەشتی بار دەكرێت و لەو ڕێگەیەوە ڕەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






