
ئاڤا نیوز
دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.
وێنە گەورەکە: دوای دوو ساڵ و دوومانگ لە وەستانی، نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنێکی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی دەرەوە کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سوودانی بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەک لە؛ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "سوودانی پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردە و هێزە کوردییەکان دەربڕیووە کە بەشداربوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردەی نەوتی کوردستان و دانانی داهاتەکەی لە گەجنینەی ناوەندی و پابەندبوون بە پاڵپشتیکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و یەکخستنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بووەتە هۆکار بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بەپێی بڕگەکانی دەستوور و یاسای بودجە".
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، "سوودانی جەختی لەو پەیڕەوانە کردوەتەوە کە دەبنە هۆکار بۆ پتەوکردنی گەشەپێدانی نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندی گشتی. هاوکات بەرجەستەکردنی ئامانجە هاوبەشەکانی هەردوولا. ئەمەش لە پێناو بەدیهێنانی پێشکەوتنی هەمەلایەنەی ئابووری و پاراستنی سامان و دابەشکردنی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراقدا لە سەرتاسەری وڵات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات