دوای بەدواداچوونی ئاڤا، بۆ ڕێگری لە قاچاخیەکانی سنووری دیالە ڕێکارەکان تووندتر دەکرێن
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرێک
ئاڤا نیوز
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، ئاڤا بەدواداچوونێکی وردی لەبارەی بەقاچاخبردنی کاڵا لە دەروازەی باوە مەحموودی سنووری دیالە بڵاوکردەوە. دەستبەجێ پۆلیسی دیالە ڕێکارەکانی تووندتر کرد و بارهەڵگرێکی پڕ لە بیرەیان دەستبەسەردا گرت کە ویستوویەتی لەو سنوورە تێپەڕ ببێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، بازگەی باوە مەحموود لە سنووری قەزای خانەقین، کە دوای 16ـی ئۆکتۆبەر بووەتە خاڵێکی سنووری لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، گۆڕاوە بۆ ناوەندێکی قاچاخچێتی و گەندەڵی، ڕۆژانە سەدان تۆن کاڵا و کەل و پەلی بێ مۆڵەت لەو بازگەیە تێپەڕ دەبن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی دیالە بە ئاڤای گوت، "نزیک بازگەیەک لە ناوچەی ئەلوەزیریە، لە جەرگەی ناحیەی بەنی سەعد، باشووری ڕۆژئاوای بەعقوبە، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە پڕ بووە لە خواردنەوەی کحولی بێ مۆڵەت".
"دوای دەستبەسەر داگرتنی بارهەڵگرەکە دەرکەوتووە، دووهەزار و 700 کارتۆنی خواردنەوەی بیرەی تێدابووە، کە هەر کارتۆنێک 24 قوتووی لەخۆگرتووە، بەبێ مۆڵەت ویستوویەتی بپەڕێتەوە، بارهەڵگرەکە دەستی بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ شوفێرەکەی دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژ لەمەوبەر، دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، بە ئاڤای گوت، گواستنەوەی کاڵا بە قاچاغ لەو بازگەیە هیچ بنەمایەکی نییە و تەنیا ڕێگە بە بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان دەدرێت بچێتە نێو عێراق و هیچ کاڵایەکی هاوردەکراو لەو بازگەیە ناچێتە عێراق و بەپێچەوانەشەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






