ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی دێڵزێ لە چۆمان داوای چاککردنی ڕێگاکەیان دەکەن
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گوندی دێڵزێ، یەکێک لە گوندە جوان و شاخاوییەکانی سنووری قەزای چۆمان، داوای چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای گوندەکەیان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: گوندی دێڵزێ، کە 20 ماڵی تێدا نیشتەجێن و دانیشتووانەکەی بە کشتوکاڵەوە خەریکن، جگە لەوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵییە، هاوکات شوێنێکی گەشتیاریی سەرنجڕاکێشە و ساڵانە لە هەموو وەرزەکاندا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.
بەهۆی شاخاویبوونی ناوچەکە و خراپی ڕێگاکە، بەتایبەتی لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا، دانیشتووانی گوندەکە و گەشتیارانیش ڕووبەڕووی گرفتی زۆر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە ئاڤای وت، دەرخستە بۆ پڕۆژەی چاککردنی ڕێگاکە ئامادەکراوە و لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەماهەنگی کراوە. وتیشی، "لە بەرنامەماندایە و چاوەڕێی هاتنی پارە دەکەین. بە دڵنیاییەوە ئەو شوێنانە لە پێشینەی کارەکانمانن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






