پەرلەمانتارێکی لوبنان پێشنیازی "کاتی کۆتایهاتنی هاوسەرگیری" دەباتە پەرلەمان
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

ئلیاس جەرادە، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان
ئاڤا نیوز
لەسەر پێشنیازی پەرلەمانتارێکی وڵاتەکە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتیی، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا پەرلەمانی لوبنان تاوتوێی پێشنیارێک بکات بۆ دیاریکردنی کاتی کۆتایهاتنی هاوسەرگیری لە دوای پێنج ساڵ، ئەمەش واتە ماوەی هاوسەرگیریی ماوەی پێنج ساڵ دەبێت دەشکرێت ئەو ماوەیە بە ڕەزامەندی هەردوو هاوسەرەکە درێژبکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە لوبنان بۆ هەر پێکهاتە و ئاین و مەزهەبێک یاسا و ڕێنمایی جیاواز و تایبەت بۆ هاوسەرگیریی هەیە. بۆیەش بەشێک لە پەرلەمانتاران لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە داوایانکردووە لە سەرانسەری لوبناندا یەک یاسای باری کەسی یەکگرتوو هەبێت، ئەویش بەهۆکاری ئەوەی یاساکانی ئێستای وڵات بنەمای دادپەروەریی و یەکسانی تێیاندا پەیڕەو نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئلیاس جەرادە، ئەندامی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، لە مانگی تەممووزی ئەمساڵەوە پێشنیازێکی داوەتە پەرلەمان تا هاوسەرگیریی کاتی کۆتاییهاتن "ئێکسپایەر"بوونی بۆ دابنرێت، ئەوەش مانای کۆتایی دەستگیراندارییەکە نییە و ئەگەر هەردوو هاوسەرەکە ڕەزامەند بن، هاوسەرگیرییەکە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پێشنیازی ئەو پەرلەمانتارە، دوای پێنج ساڵەکە هەردوو هاوسەرەکە ماوەی سێ مانگ لە یەکتریی دووردەکەونەوە و دوور لە یەکتریی دەژین، لەو ماوەیەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندیی و هاوسەرگیرییەکەیان دەکەن کە ئایا دڵخۆش، بەختەر و ڕازین لە ژیانی هاوبەشیان یاخوود نا.
ئەو پێشنیازە لە شەقامی لوبناندا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و زۆرینەی خەڵک لێی ناڕازین، دەڵێن ئەم پێشنیازە دژی ئاینە و هاوسەرگیریی بۆ درێژایی تەمەنە نەک ماوەیەکی دیاریکراو، بەشێکی خەڵکیش دەڵێن، پێشنیازەکە باشە و ئەوان هەم قبووڵیانە و هەمیش بەدڵیانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






