مەسرور بارزانی: بەهۆی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ 50% کەمیان کردووە
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە کاتی مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ئاماژەی بە کارایی و کاریگەری دانانی سیستمی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی کرد و ڕایگەیاند، ڕووداوەکان بەڕێژەی 50% کەمبوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: لەماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری گەورە کراوە بۆ کەمکردنەوە ئەستەنگی و گرفتەکانی بەردەم کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتیان، لەوچوارچێوەیەشدا لەسەرجەم ڕێگا خێراکان و ڕێگاکانی ناوشاریش کامێرای تیژڕۆی دانراوە بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە مەراسیمی ناساندنی ڕێبەری سەلامەتی وتی، بە دەستپێشخەری وەزارەتی ناوخۆ کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی دانران و بە بیر و ستراتیژێكی ڕوون دەست بە جێبەجێکردنی کرا. لەو شوێنانەی کە کامێرای تیژڕۆیی دانراون لەماوەی یەک ساڵدا ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% کەمیانکردووە وە مردن و بریندار بوونیش بەڕێژەی %60 کەمبووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا مەراسیمی بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕێبەری سەلامەتی بڵاوکرایەوە کە حەوت بەرگ لەخۆدەگرێت و وەزارەتی ناوخۆ لەڕێگای لیژنەیەکەوە ماوەی چوار ساڵ خەریکی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






